سلێمانی

ئێسکە پەیکەرێک لە شوێنی یەکتر بڕێکی شەقامی مەلیک مەحمود دۆزرایەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە کاتی هەڵکەندن بۆ دروستکردنی یەکتر بڕی تۆفیق وەهبی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی ئێسکەپەیکەری مرۆڤێک دۆزرایەوە.

هاشم حەمە بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی بە 964ـی وت، لە کاتی کارکردن بۆ دروستکردنی یەکتر بڕی تۆفیق وەهبی ئێسکەپەیکەری مرۆڤێک دۆزراوەتەوە.

باسی لەوەکرد، ئێسکە پەیکەرەکە ئێستا لە شوێنەواری سلێمانیە و توێژینەوە و شیکاری لەسەر دەکرێت، بۆ ئەوەی بزانرێت تەمەنی چەندە، نوسراویان کردووە بۆ هەولێر بۆ پشکنینی DNA، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کەللەسەر و ئێسکی کەسێک دۆزرایەوە

کەللەسەر و ئێسکی کەسێک دۆزرایەوە