دیمهنێكی بهردهم نووسینگهیهكی فێربوونى شۆفێری له سهنگهسهر ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى نووسینگهكه.
خاوەن مۆڵەتی جۆری B دەتوانێ دووتەنیش لێبخوڕێ
هاوتوچۆی هەرێم خاڵەکانی سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری بڵاوکردەوە
964+
شۆڕش قادری
هاتوچۆی هەرێم خاڵەکانی سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری بڵاوکردەوە و بەپێی یەکێک لە خاڵەکان، خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) دەتوانێت پیكاب و ئۆتۆمبیلی دوو تەنی و ئامێرەكانی بیناسازی و كشتوكاڵیش لێبخورێت بە مەرجێك كێشی لە سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاندووە، سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن، لە پێناو زیاتر وشیاری و وریایی شۆفێر و ناساندنی گشت سێکتەرە گرنگەکانی شوفێریکردن، لەپێناو سەلامەتی بۆ هەموو لایەک، بەو شێوەیەی خوارەوە؛
یەكەم: نۆرەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جۆرەكانی (A B C1) كە چوونەتە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی هەر بە سیستەمی بەركاری پێش دەرچوونی ئەو بڕیارەیە دەبێت.
دووەم: هەر نۆرەیەك كە نەچووبێتە پڕۆسەی كرداری هەموو نۆرە گرتنێكی نوێ بۆ دەرهێنانی مۆلەتی شوفێری گشت جۆرەكانی(A B C D T) بە سیستمی نوێ جێ بەجێ دەكرێت.
سێیەم: دەكرێت خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) ئۆتۆمبێلێک لێبخورێت، كە كۆی گشتی (ئۆتۆمبێل و سەرنشین و بارەكەی) لە (3.5) سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و جۆرەكانی پیك ئاپ و ئۆتۆمبیلی دوو تەنیش دەگرێتەوەو هەروەها دەكرێت ئامێرەكانی بیناسازی و كشتوكاڵیش لێبخورێت بە مەرجێك كێشی لە (3.5) سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و خێرایی ئامێری بیناسازی لە (60)كم لە كاتژمێرێكدا زیاتر نەبێت و ئامێری كشتوكاڵی خێرایی لە (40)كم زیاتر نەبێت.
چوارەم: وانەکانی تیۆری و (21) کاتژمێر وانەکان دەخوێنن ڕۆژانە (3) کاتژمێر واتە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ وانەکانی تیۆری تەواو دەبن.
پێنجەم: وانەکانی پراکتیکی (12) کاتژمێر بە کرداری لەگەڵ ڕاهێنەر شۆفێری دەکەن پاشان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە بەشی مۆڵەت شۆفێری تاقی کردنەوەکانی تیۆری ئەنجام دەدەن.
لەوبارەیەشەوە، پشتیوان عەبدوڵا مامۆستا و راهێنەری شۆفێری لە سنووری سلێمانی بە 964ـی وت، “مۆڵەتی شۆفێری جۆری (B) دوو جۆرە، یەکێکیان بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی گێڕ عادییە و ئەوەی دیکە بۆ ئۆتۆماتیکە، ئەو کەسەی مۆڵەتی لێخوڕینی گێڕ عادییەکە بەدەست دەهێنێت، دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە پیکاب و دووتەنی و ئامێرەکانی کشتوکاڵیش لێبخوڕێت”.