لە گروپێک راپرسی کراوە

بەڕێوەبەرەکان لەگەڵ سزادانی مامۆستا بایکۆتکارەکانن

964+
ژووری هەواڵ

بە گوێرەی بەڵگەنامەیەک، کە دەست 964 کەوتووە، پەروەردەی گشتی سلێمانی لەناو گروپی واتساپی بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی ناوشار گەیشتووە بەو رایەی سزای ئەو مامۆستایانە بدرێ، کە ناچنەوە بۆ قوتابخانە و بایکۆتیان کردووە.

لەناو گروپەکە پرسیاری ئەوە کراوە، “رات لەسەر ئیجرائات چییە؟” وە دوو هەڵبژاردە دانراوە، لەو رێژەیە 156 کەس بەشداری دەنگدانەکەیان کردووە، 135 کەس داوای ئیجرائاتیان کردووە و تەنیا 26 کەسیان لەگەڵ ئیجرائات نەبوون.

پرسیارەکە، بە روونی داوای ئەوەی کردووە ئاخۆ لەگەڵ ئەوەدان ئەو مامۆستایانەی بایکۆتیان کردووە سزا بدرێن یاخود نا، زۆربەی بەڕێوەبەرەکان لەگەڵ ئەوەدان ئیجرائاتیان لەگەڵ بکرێت.

دیمەنێک لە بەڵگەنامەکە؛

بەڕێوەبەرەکان لەگەڵ سزادانی مامۆستا بایکۆتکارەکانن