ئاگاداری ئەم فێڵەبن تێنەکەون
بەم مانگی رەمەزانە بەناوی بانکەوە ”دزی” لە خەڵک دەکەن
ژووری هەواڵ
گروپێک لەسەر سۆشیال میدیا بەناوی بانکی (FIB)یەوە داوای ژمارەی بانکی و کۆد لەخەڵک دەکەن بۆ ئەوەی پارەی ناو حیسابەکەی ببەن.
گروپەکە لەسەر فەیسبووک ریکلامێکیان داناوەو سپۆنسەریان کردووە گوایە ئۆتۆمبیلت بۆ دەردەچێت، بەڵام کاتێک کلیکی لێدەکەیت دەچێتە ناو واتساپ و ژمارەیەک چاتت لەگەڵ دەکات و داوای کۆد و ژمارە نهێنییەکانت لێ دەکات، ئەگەر بۆیان بنێریت ئەوا هەموو پارەی ناو حیسابەکەت دەبەن.
کەسێک چاتەکەی خۆی و ئەو گروپەی بۆ 964 ناردووە و داوای کردووە بڵاوی بکەینەوە تا خەڵکی تر تێنەکەوێت.
بانکی (FIB) بەردەوام داوا لە خەڵک دەکات زانیارییە نهێنییەکانیان نەدەن بە هیچ کەسێک و باوەڕ بەو جۆرە کەسانە نەکەن تا حیسابەکەیان پارێزراوبێت.
دیکۆمێنتی گفتوگۆکان؛