بۆ سێ قۆناغی بنەڕەتی

پلاتفۆڕمی قوتابخانەکەم ساڵی داهاتوو کارا دەکرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

بۆ یەکەمجار کار لەسەر پلاتفۆرمێکی فێربوونی کارلێکەرانە “Interactive” دەکرێ، بۆ پۆلەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمی بنەڕەتی، کە لەساڵی ئایندەی خوێندن بەردەست دەبێت.

پڵاتفۆڕمەکە، ناو  “قوتابخانەکەم”ە، قوتابخانەی دیجیتاڵی کارلێکەرانەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

بە قسەی سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بێت لە راگەیەندراوێک کە 964 بینیوویەتی، ئەو پلاتفۆڕمە نەوەی ئەلفا، لەگەڵ پێشکەوتنە بەرچاوەکانی بواری تەکنەلۆژیا لە دایک بوون و ژیان دەکەن، بە گرنگ زانراوە کە بۆ ئەو نەوەیە پرۆسەی فێربوون ئاوێزانی تەکنەلۆژیا بکرێت.

ئامانجێکی دیکەی پلاتفۆڕمەکە، گونجاندنی رێگاکانی فێربوونە کە ئاسان و چێژبەخش بکرێن، بۆ پلاتفۆڕمەکە بە ناو و ژمارەی نهێنی داخڵ دەبی.

وەزارەتەکە ئامانجێتی، تەکنەلۆژیا لە هەموو بوارەکان سوود لێوەبگرێت، وە ئەو هەوڵە بە هاوکاری هاوبەشەکانیانە وە، زیادبوونێکی جۆرییە بۆ هەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە بە ئاڕاستەی گۆڕانکاریی و وەرچەرخانی نوێ، لەهەمان کاتیشدا هاوکاری قوتابی و خانەوادەکانیان دەبێت بۆ دەست راگەیشتن بە پرۆسەیەکی پەروەردەیی و فێرکاری باشتر.

لۆگۆی پلاتفۆڕمەکە؛

+964صورة من منصة (شبكة):