کۆنسوڵخانەی تورکیا لە کوردستان داوای کۆمەک لە خەڵک دەکات

+964
هێرۆ مەولودی

لەبانگەوازێکدا بۆ رای گشتی، کونسوڵخانەی تورکیا داوای کۆکردنەوەی کۆمەک لە خەڵکی کوردستان دەکات.

کونسوڵگەری گشتی تورکیا، لە بانگەوازێکدا داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات هاوکارییەکانیان بگەیننە مانگی سوری تورکی لە هەولێر.
لەو بانگەوازەدا هاتوە بە هۆی ئەو بومەلەرزە کە زیانی زۆری هەبووە لەو وڵاتەدا، ئەو کەس و دامەزراوانەی نیازی هاوکارییان هەیە، سەرجەمیان لە رێگای مانگی سوری تورکیاوە کۆدەکرێتەوە و هەر خۆشیان دەینێرن بۆ تورکیا.
هەروەها داواشیان لە هاوڵاتیان کردووە بایەخ بە کەلوپەل و پێداویستییە سەرەکییەکان بدەن کە گواستنەوەیان ئاسانە، ئەگەریش کرا بە شێوەی ئامادەکراو لەناو کارتۆن بێت بۆ ئەوەی بێ دواکەوتن و بە پەلە بینێرن.
کونسڵخانەی تورکیا لە راگەیەنراوەکەیدا ناونیشانی کۆگای مانگی سووری تورکی داناوە کە دەکەوێتە سەر رێگای گوێر، هەروەها ژمارەیەکیشی بڵاوکردۆتەوە بۆ پەیوەندی کردن، 07512248191
دوای بومەلەرزەکەی چوار رۆژ پێش ئێستای باکور و رۆژئاوای کوردستان، لە سەرنسەری هەرێمی کوردستان 36 ناوەندی کۆ کردنەوەی کۆمەک لە شارەکانی کوردستان کراونەتەوە.