كەركوک
400 پڕۆژە وەستاون و ئیدارەی شارەكەش 240 ملیار دینار قەرزارە
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
لە شاری کەرکوک 450 پرۆژە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە دەست بە کارەکانیان کراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بودجە نەگەیشتووە، ئێستا 400 پرۆژە راگیراون و كارەكانیان وەستاوە..
نەوزاد ئەنوەر سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق بە 964ـی وت، 450 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری کەرکوک بە سەرجەم قەزا و ناحیەکانیەوە، لە بواری جێبەجێکردندان، بەشێکیان قۆناغی باشیان تێپەڕاندووە، بەڵام بەهۆی نەناردنی بودجەی کەرکوک لە لایەن حكومەتی بەغداوە، لەسەدا 90 پڕۆژەکان پەکیان کەوتوەو، واتا 400 پرۆژە راگیراون.
وتیشی، ئێستا ئیدارەی کەرکوک 240 ملیار دینار پارەی بەڵێندەران قەرزارە، ئەمەش دەبێت سستی بازاڕ، چونکە ئەو پارەیە لە رێگای بەڵێندەرانەوە دەگاتە ناو بازار.
بە قسەی سەرۆكی بەڵێندەرانی كەركوک، ئیدارەی شارەكە لەگەڵ بەغدا بەردەوام لەسەر خەتن بۆ بەدەستهێنانی بودجەی کەرکوک و وەرگرتنی پارەكە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا