لە رانیە نرخی شیرینی بۆ کارگەکان دیاری کرا - وێنە: قایمقامیەتی رانیە
شیرینیخانەکان رێنماییان پێدرا
قایمقامیەتی رانیە نرخی شیرینی بۆ کارگەکان دیاری کرد
964+
شۆڕش قادری
مانگی رەمەزانە و شیرینیخانەکانیش بۆیان نییە مانگەکە بقۆسنەوە بۆ گرانکردنی بەرهەمەکانیان، لە رانیە رێنماییان پێدرا و نرخەکانیان بۆ دیاریکرا.
کارزان سلێمان سەرپەرشتیاری لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە بە 964ـی وت، ” هەر لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزاندا و بە هاوبەشی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین/ بەشی ئابووری سەردانی کارگەکانی دروستکردنی شیرینیمان کرد بەمەبەستی پێدانی رێنمایی کە لە 12 خاڵ پێکهاتووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، نرخیان بۆ کارگەکانی شیرینی دیاریکردووە و دەبێت سەرجەم پیشەوەران پابەند بن بەو نرخەی کە بۆیان دیاریکراوە.
سەرپەرشتیاری لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە داوایشی لە هاوڵاتیانی دەڤەرەکە کرد، بۆ گەیاندنی سکاڵاو زانیاری لەکاتی بینینی سەرپێچی پەیوەندیان پێوە بکەن بەم ژمارە مۆبایلەوە (07708593000).
وێنەیەکی رێنماییەکانی قایمقامیەتی رانیە لە خوارەوە: