بەهاوکاری خێرخوازی دیکە

سەمونخانەیەک بە هەزاران سەموون دەکات بە خێر

 964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە خاوەن سەمونخانەیەک پێنج هەزار سەمون بەبێ بەرامبەر دابەش دەکات و دەدات بەهاوڵاتیان و کەسانی کەمدەرامەت.

سۆران عوسمان خاوەن سەمونخانەی ئیسکان لە کەرکوک  بە 964ـی وت، بیرۆکەی خیرەکە لەوەهات ساڵی رابردوو خێرخوازێک پێ وتین پارەت دەدەمی بیکە بە سەمون و بیکە بەخێر، دوو رۆژ پێش رەمەزان پەیوەندیم پێوە کرد، هەستم کرد پەشیمان بووەتەوە، ئەوە بوو خۆم پێی هەستام لە یەکەم رۆژی رەمەزان دوو هەزار سەمونم کرد بەخێر و لە شەوی قەدریش پێنج هەزار سەمون.

وتیشی، بۆ ئەمساڵ خێرخوازێکی زۆر خێری کردووە و لەگەڵ هی خۆمدا بڕی پێنج هەزار سەمون لە یەکەم رۆژ و دووەم رۆژی رەمەزان دابەش دەکەین و بۆ شەوی قەدریش سوپرایزە نامەوێت ئاشکرای بکەم بەڵام لە ساڵی رابردوو زۆر باشتردەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی