كشتوكاڵ و بەردی سروشتی

خاوەنكارانی هەولێر دەتوانن بەشداریی دوو پێشانگەی نێودەوڵەتی بكەن لە توركیا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایگەیاند، دوو پێشانگەی نێودەوڵەتیی بۆ كشتوكاڵ و تەكنەلۆژیای كشتوكاڵ و بەردی سروشتی لە توركیا دەكرێتەوە، بازرگان و خاوەنكارانی هەولێریش دەتوانن بەشداریی بكەن.

لەمبارەیەوە كامەران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئەمڕۆ شەممە 1.3.2025 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، “بازرگانان، خاوەنکار و کۆمپانیاکانی ئەندام لە ژوورەکەمان دەتوانن لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کشتوکاڵ و تەکنەلۆژیای کشتوکاڵ، هەروەها پێشانگەی بەردی سروشتی و تەكنەلۆژیاكانی بەشداریی بكەن، كە لە ماوەی 8 و 9 تا 12.4.2025 لە شارەكانی کۆنیا و ئیزمیری تورکیا بەڕێوەدەچن.

“ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئاسانكاری و پاڵپشتی بۆ هەموو ئەو خاوەن كار و بازرگانانە دەكات، كە بیانەوێت بەشداریی ئەو دوو پێشانگەیە بكەن، تەنانەت بۆ پێشانگەكەی ئیزمیز، بلیتی فڕۆكە و خەرجی مانەوەش لە ئەستۆی بەڕێوەبەرانی پێشانگەكەیە”، كامەران محەمەد وای وت.

وتیشی، ئەو بازرگان و خاوەنكارانەی دەیانەوێت بەشداریی هەردوو پێشانگەكە بكەن، با سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر – بەشی پەیوەندییەکان بکەن.

"ئامادەن لەگەڵ كوردستان كار بكەن و بەرهەمی كوردستانیشيان دەوێت"