"کەلار شاری میھرەبانی"

فێستیڤاڵ و چالاکی بۆ یادی 55 ساڵەی بە قەزابوونی کەلار ئەنجامدرا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

سبەینێ کەلار تەمەنی بە قەزابوونی دەبێتە 55 ساڵ پێش ئەوەی بگاتە بەیانی هەر ئەمڕۆ چالاکی و فێستیڤاڵ و حەفلەی خۆیان بۆ یادەکە کرد و ناونیشانی رۆژەکشیان کردووە بە کەلار شاری میهرەبانی.

ئەم دوای نیوەڕۆیە لەسەر قەڵای شێروانە کۆمەڵێک چالاکی کلتوری بۆ 55 ساڵەی بەقەزابوونی کەلار ئەنجامدرا، خوێندکارێک سەرقاڵی کوتانی برنجە و دەڵێت،”وشەی “خواقەزا”زۆر بەکار دەھێنم چونکە شیرین و جوانە”.

لەلایەکی دیکەوە سێ گەنجی دەنگخۆش بۆ پەیامنێری 964 وتیان دوو کەلیمە گۆرانی ئێژین کەچی دەستیان پێکرد و ئەوەی وتیان نەیانگەڕاندەوە.

کەلار لە ساڵی 1970ـەوە بووە بە قەزا و ئێستا یەکێکە لە قەزا گەورەکانی عێراق و کوردستان و ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

یادی 55 ساڵەی کەلار دەکرێتەوە

یادی 55 ساڵەی کەلار دەکرێتەوە