له‌ گه‌ڕه‌كێكی هه‌ڵه‌بجه‌

به‌شێك‌ له‌ هاوڵاتیان خۆڵ و خاشاك فڕێده‌ده‌نه‌ ناو بیناى قوتابخانه‌یه‌ك

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ گه‌ڕه‌كێكی سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، به‌شێك له‌هاوڵاتیان خۆڵ و پاشماوه‌كانیان فڕێده‌ده‌نه‌ ناو بینایه‌كی ته‌واو نه‌كراو، فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ش رێكارى گرتووه‌ته‌به‌ر.

گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ناوى ده‌روازه‌ى شاره‌ و بیناكه‌ش بۆ قوتابخانه‌یه‌ك دروستكراوه‌.

سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان به‌رٍێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ 964ـى وت، له‌رێگه‌ى هاوڵاتییه‌كه‌وه‌ له‌و حاڵه‌ته‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانیش تیمێكیان نارده‌ شوێنه‌كه‌.

وتیشی “ئه‌مە كارێكی زۆر نابەرپرسیارانەیه‌ و بۆیه‌ له‌رێگه‌ى لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونی فەرمانگەكه‌مانه‌وه‌ ته‌واوى ئه‌و هاوڵاتیان ئاگاداركرانه‌وه‌ كه‌ دووباره‌ى نه‌كه‌نه‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نووسراو بۆ شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى ئامێره‌كانیانه‌وه‌ بیناكه‌ پاكبكنه‌وه‌  و له‌ئه‌گه‌رى دووباره‌ كردنه‌وه‌یان رێكارى دیكه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هاوڵاتیانه‌ ده‌گیرێته‌ به‌ر.