لە یەکەم رۆژی ساڵی تازەدا نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوەیە
دادەبەزێت
نرخی نەوت ناجێگیرە و هاتە خوار 73 دۆلار
964+
توانا نەقی
هەرچەندە لەچاو کاتی داخستنی بازاڕەکان لە دوێنێدا نرخەکەی کەمێک بەرز بووتەوە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی نەوت روو لە دابەزینەوە و ئەمڕۆ هاتووەتە خوار 73 دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26.2.2025 لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 72 دۆلار و 75 سەنت دیاری کراوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 68 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر سەربەرەوخوار بووەوە.