"964 خۆشە و عەیبی نییە"
هەڵدێر محێدین زراوی لە دکتۆرا چووە و حەزیشی لێیەتی
964+
پەری ساڵح
هەڵدێر محێدین بۆ 964 تەنیا هونەرمەندێک نییە بەڵکو کارمەندێکی شیرینی ستافەکەمانە و قسە خۆشە و سۆعبەت و گاڵتەی زۆرە، بەس جار جارێ میزاجی باش نییە و دەموچاوی داوە بەیەکدا، هەر ئێمە واناڵێین ئەوەتا خۆشی لە باکستەیج دەڵێت، زۆر میزاجیم.
لە نۆ کۆمێنتە نۆ پرسیاری جیاوازی لێکرا و بە سەلامەتی دەرچوو، لە باکستەیجیش هەرچی چاوان دەیهێنێ و دەیبات هەڵدێر بە کورتی وەڵامدەداتەوە و نایەوێ وردەکاری زۆر ئاشکرا بکات، بەڵام دەڵێت گەورە بووم و بیرکردنەوەم گۆڕاوە و ئێستا عاشق نیم.
هەڵدێر گرنگی تایبەت بە مانگی رەمەزان دەدات و نیازیشی هەیە واز لە جگەرە و دوکەڵ و نێرگەڵە بێنێت بۆ ئەمساڵ.