لە سلێمانی

کوتاڵفرۆشێک کفن و هەموو پێداویستیەکانی بۆ مردوو ئامادە کردووە و دەیفرۆشێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

کوتاڵ فرۆشێک لە سلێمانی پڕۆژەیەکی نوێی راگەیاندووە و کفنی دوراو دەفرۆشێت بە هاوڵاتیان و بۆ ژنان و پیاوان جیاوازە.

هاوکار تاهیر کوتاڵفرۆش و خاوەنی پڕۆژە بە 964ـی وت، مانگ و نیوێکە پڕۆژەی کفنی شەرعیان رگەیاندوە و کفی ئامادەکراو لە پاکەتدا دەفرۆشن، بۆ ئەو کەسانەی گیان لە دەست دەدەن.

باسی لەوەکرد، کفنی پیاوان و ژنان جیاوازی هەیە و هەریەکە لە دەسکێش و بۆن و لفکەی تێدایە ئەو پاکەتەی کە ئامادەکراوە.

سەبارەت بە نرخەکەی وتی نرخی پاکەتێک 25 هەزار دینارە و خەڵک هەیە بۆ مزگەوت دەیکڕێت ئەگەر لە 10 دانە زیاتر بکڕن ئەوە داشکاندنی لەسەر دەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی