هاتەوە خوار 75 دۆلار

چەند رۆژێکە نرخی نەوت هەڵبەز و دابەز دەکات

شۆڕش قادری

جارێکی تر نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە و نرخی هەر بەرمیلێک هاتەوە خوار 75 دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 26.2.2025 لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 73 دۆلار و 22 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار دابەزیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 69  دۆلار و 11 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و ئەویش دوو دۆلاری لێبووەتەوە.

لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر سەربەرەوخوار بووەوە.