گەرمیان

گولـلە هاوەنێک بە منداڵێکدا تەقییەوە و گیانى لەدەستدا

میلاد جەلال- گەرمیان

لە گوندێکى گەرمیان، لە کاتى یاریکردن بە گولـلە هاوەنێک، تەقینەوە روویدا و بەهۆیەوە منداڵێک گیانى لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە گەرمیان بە 964ـى وت،”لە گوندی حاجی عەوادى سەر بە قەزای کفری، لە کاتێکدا منداڵێک یارى بە سەرى گولـلە هاوەنێک کردووە و لەو کاتەدا تەقیوەتەوە”.

ئاشکراشى کرد، بەهۆیەوە منداڵەکە گیانى لەدەستداوە.

بە وتەى ئەو سەرچاوە ئەمنییە، منداڵەکە لە کاتى یاریکردن بەو سەرى گولـلە هاوەنە، بەردى پێداکێشاوە و بەهۆیەوە تەقیوەتەوە.

منداڵەکە ناوی (س.ی)ـى تەمەن نۆ ساڵە و تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادى کەلار کراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح