هەواڵەکان

مۆڵەتی جوتیارانی سەرگەڕان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆتایى هات


ژووری هەواڵ

ماوەى دوو رۆژە وەزارەتى کارەبا وەک ترافیکى لێهاتووە، تاوناتاوێک راگەیەنراوێک بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت دۆخى کارەبا تێکچوو و بەرهەمهێنان کەمبووەوە، یەکێک نەزانێت وەزعى کارەبا زۆرباشە.

مۆڵەتەکەی جوتیارانی سەرگەڕان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆتایی پێهات و جوتیارانیش نە دەستیان بە کێڵاندنی زەویەکانیان کرد و نە گردبونەوەی نارەزایەتیان ئەنجام دا، بەڵام سوپای عیراق هێزی لە ناو گوندی شەناغە بڵاوکردووەتەوە.

وەک دەڵێن هەتا خاوەن ماڵ دزى گرت، دز خاوەن ماڵى گرت، ئەم وتەیە پڕبە پێستى ئەو رووداوەیە کە هەفتەى رابردوو لە شەناغە روویدا و سەربازێکى عێراق بە ملپێچ جوتیارێکى کوردى راکێشا، چونکە سەربازەکە لە جیاتى ئەوەى دەستگیرکرابا، چووە سکاڵاى لەسەر جوتیارە کوردەکە تۆمار کردووە.

بەس بۆ پیادەڕەوەکان و ئەوانەی توانای بە پێ رۆشتنیان هەیە هاتوچۆى گەشتیارى لە مەرزى کێلێ بەشێوەیەکى سنووردا دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام ئەوانەى دەیانەوێت بێن و بچن، دەبێت زیاتر لە دوو کیلۆمەتر بەپێ رێگا ببڕن.

پشوو زۆری دامودەزگاکان و پەروەردە سەرۆکوەزیرانی بێزارکردووە و دەڵێت ئیتر هیچ پارێزگارێک لە خۆیەوە پشوو رانەگەیەنێت تا نەزانێت زەرورە ئەگەر وا بڕوات پرۆسەی پەروەردە پەکی دەکەوێت.