هى مانگى 10 و 11ـى ساڵى پار

سبەینێ موچەى مامۆستایانى گرێبەستى خوێندنى باڵا دابەش دەکرێت

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى و ئابورى رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، موچەى مانگەکانى 10 و 11ـى ساڵى 2024، دابەش دەکرێت.

کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتەکە بڵاوى کردەوە، . لەسەر بڕیاری بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری، دوای تەواو کردنی سەرجەم رێکارەکانی وردبینی و ژمێریاری لەوەزارەتی خوێندنی باڵا و گەیشتنی لیستەکانیان بۆ گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی، رۆژی چوارشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

وەک باسى دەکات، موچەکە، موچەى مانگەکانى 10 و 11ـى ساڵى 2024ى مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەپێی بەرواری دەست بەکاربونیان دابەش دەکرێت کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت