یەکێک لە سیتییەکانی سلێمانی - فۆتۆ +964
لە سلێمانى
نرخى کارەباى مۆلیدەى سیتییەکان دیاریکرا
وریا فەتاح
بۆ ئەم مانگە، نرخى کیلۆواتێک کارەباى مۆلیدەى سیتییەکان لە سلێمانى 271 دینارە.
کارەباى سلێمانى بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 25.2.2024، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تێیدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی شوبات دووى دیاریکرد، کە بریتییە لە 271 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
روونیشى کردووەتەوە، بەگوێرەى نرخى گازوایل لە بازار و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی مۆلیدەى سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخەکە دیاریکراوە.
باس لەوەش کراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى سیتییەکان بۆ ئەم مانگە بریتى دەبێت لە 271 دینا و ئەوەى بە پێچەوانەوە زیاتر وەربگرێت، رووبەڕووى رێکارى یاسایى دەکرێتەوە.