دەیدەن بە نەخۆشخانە تایبەتەکانیش
بانکی خوێنی گەرمیان مانگانە نزیکەی 250 كیسه خوێن ئاماده ده‌كه‌ن
توانا نەقی
بانکی خوێنێ گەرمیان مانگانه 200 بۆ 250 كیسه خوێنى جیاواز ئاماده ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى سنووره‌كه به هه‌ردوو كه‌رتى گشتی و تایبه‌ته‌وه دابه‌شى ده‌كه‌ن.
لە پەیجی تەندروستی گەرمیانەوە جەلیل ئەحمەد لێپرسراوى بانكی خوێن رایگەیاند، رۆژانه خوێن له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن و لای خۆیان خه‌زنی ده‌كه‌ن و به‌پێی پێویستی و به‌شێوه‌یه‌كى ده‌ورى دابه‌شى ده‌كه‌ن به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كاندا و ته‌نانه‌ت بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانیش به‌بێ به‌رامبه‌ر خوێن دابین ده‌كه‌ن.
دەشڵێت، جگه له بانكی خوێنى ئه‌وان، نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبوون له كه‌لار، بانكی خوێنى تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و خوێن وه‌رده‌گرێت و خه‌زنى ده‌كات و له‌كاتى پێویستیشدا بۆ ئه‌وان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سەبارەت بە ئاماری بانکی خوێن لە ساڵی رابردوو ئاماژە بەوەکراوە، ساڵی 2024 دوو هه‌زار و 648 كیسه خوێن له هاوڵاتیان وه‌رگیراوه، هاوكات دوو هه‌زار و 652 كیسه خوێن له بانكه‌كه‌وه به‌خشراوه به نه‌خۆشخانه‌كان.
بە پێی ئامارەکە ساڵی رابردوو بەخشین زیاتر بووە لە وەرگرتن زیادەکەش هی ساڵی 2023 بووە کە ماوەتەوە لە بانکەکەیان.
بانكه‌كه پشت به كه‌سانى خۆبه‌خش ده‌به‌ستێت كه رۆژانه سه‌ردانى ده‌كه‌ن و به‌بێ به‌رامبه‌ر خوێن ده‌به‌خشن، جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك گروپی تایبه‌ت به خۆبه‌خشان هه‌ن كه كه‌سانى به‌خشه‌ری جیاوازیان هه‌یه و له‌كاتى پێویست بوون به جۆری خوێنى كه‌م و ده‌گمه‌ندا په‌یوه‌ندیان پێوه‌ده‌كه‌ن و راسته‌وخۆ به‌ده‌م داواكارییه‌وه دێن و خوێن ده‌به‌خشن.