دوای ماوەیەکی زۆر

بە شێوەیەکی کتوپڕ مستەفا کازمی گەڕایەوە بۆ عێراق

964+

توانا نەقی

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق مستەفا کازمی بەشێوەیەکی کتوپڕ و لەناکاو بە فڕۆکەیەک گەشتەوە بەغدا و دوای ماوەیەکی ۆر دەرکەوتووەتەوە.

سەرچاوە عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کازمی دوای ماوەیەکی زۆر و بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بە فڕۆکەیەک لە بەغدای پایتەختی عێراق نیشتووەتەوە و گەڕاوەتەوە.

دەشڵێت، پێشتر هیچ دەنگۆیەکی گەڕانەوەی کازمی نەبووە بۆ بەغدا و خۆیشی ئاماژەی پێنەکردووە، پێشتریش هەوڵی ئەوە دراوە ئاستەنگ نە‌هێڵدرێت بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکی سیاسی لە عێراق.

مستەفا کازمی، تەمەنی 58 ساڵە و لە ساڵی 2020 تا 2022 و بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، دوای نەمانی لە پۆستەکەی دەست بەجێ عێراقی جێهێشت.

پەرلەمانتارێکی عێراق: دزییەکی دیکەی سەدە ئاشکرا دەکەم

پەرلەمانتارێکی عێراق: دزییەکی دیکەی سەدە ئاشکرا دەکەم