خوێی چێشتلێنان نییه‌ و تایبه‌ته‌

زیاتر له‌ 150 تۆن خوێ له‌ رێگاوبانه‌ به‌ستووه‌كانى سۆران به‌كارهێندراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

تا ئێستا زیاتر له‌ 150 تۆن خوێ، له‌و رێگاوبانه‌ سه‌ره‌كیيانه‌ى ئیداره‌ى سۆران به‌كارهێندراوە، كه‌ به‌هۆى به‌فربارین و نزمبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما بۆ ژێر سفر، به‌ستبوونى.

كارى بڵاوكردنه‌وه‌ى خوێیه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانى چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران له‌ رێگه‌ى سێ بنكه‌ى سه‌ره‌كییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری گشتیى چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە 964ـی وت، ئه‌و خوێیه‌ى به‌كارى ده‌هێنن بۆ رێگاكان وه‌كو خوێی ئاسایی نییه‌ و نه‌پاڵێوراوە، هەروەها ماده‌ى یۆدیشی لێنادرێت و هه‌ر به‌ درشتى بڵاوده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر رێگاكان بمێنێتەوە و به‌سته‌ڵه‌كه‌كان بتوێنێته‌وه‌.

وتیشی “ئه‌مساڵ تا ئێستا 150 تۆن خوێ ته‌نیا له‌ رێگاكانى حاجى ئۆمه‌ران به‌كارهێندراوه‌ و له‌ شوێنه‌كانى دیكه‌ی سۆرانیش نزیكه‌ى 10 تۆنی دیكه‌ به‌كارهاتووه‌”.

سێ بنكه‌ى سه‌ره‌كییان هه‌ن، له‌ رێگه‌ى نزیكه‌ى 40 ئامێری جۆراوجۆره‌وه‌ كارى راماڵینى رێگاكان له‌ به‌فر و بڵاوكردنه‌وه‌ى خوێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌و بنكانه‌ش كه‌وتوونه‌ته‌ حاجى ئۆمه‌ران، مێرگه‌سۆر و سۆران بۆ سیده‌كان.

باسی له‌وه‌ش كرد ساڵى پار بڕێكی زۆر خوێیان له‌ رێگاكان به‌كارهێناوه‌ كه‌ له‌ ته‌واوى سنوورى ئیداره‌ى سۆراندا ئه‌و بڕه‌ به‌كارهاتووه‌ى خوێ گه‌یشتووه‌ته‌وه‌ 400 تۆن.

دوو حاڵەتی گیرخواردن لە ناو بەفردا لە سنووری سۆران روو...

دوو حاڵەتی گیرخواردن لە ناو بەفردا لە سنووری سۆران روویداوە

بەفرێکى زۆر ئیدارەى سۆرانى گرتوو

بەفرێکى زۆر ئیدارەى سۆرانى گرتوو

لە پێنجوێن تیمەکانی رێگاوبان ئامادەکاری تەواویان بۆ ب...

لە پێنجوێن تیمەکانی رێگاوبان ئامادەکاری تەواویان بۆ بەفر کردووە