شاره‌وانى قه‌ڵادزێ: کونی مەنهۆڵەکان مەگرن
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى قه‌ڵادزێ، هۆشدارى دروستبوونى لافاو ده‌داته هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌ى و دەڵێت، گه‌ر خەڵکی ده‌یانه‌وێت له مه‌ترسی دروستبوونى لافاو به‌دووربن، پێویسته رێنماییه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن.
شاره‌وانى قه‌ڵادزێ له‌و هۆشدارییه‌یدا هاوڵاتیانی ئاگادارده‌كاته‌وه، كه “لە کاتی دروستبونی لافاو یان گیرانی مەنهۆڵ و باراناوەکان پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی شارەوانیمان تاوەکو هاوشاریانمان زەرەرمەند نەبن و ژیانیان پارێزراو بێت”.
دلێر ئه‌حمه‌د، سه‌رپه‌رشتیارى لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاو له شاره‌وانى قه‌ڵادزێ، به‌تۆڕى 964ـى راگه‌یاند، وه‌كو ئاگاداریی و هۆشدارییه‌ك بۆ دروستنه‌بوونى لافاو خه‌ڵكیان ئاگاداركردووەته‌وه كونە مه‌نهۆڵه‌كان به پارێزراوى بهێڵنەوە و شتێك نه‌كه‌ن ببێته هۆى گیرانیان، به‌تایبه‌تیش له‌كاتى بارانباریندا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه تۆڕى 964 له‌شاره‌وانى قه‌ڵادزێ وه‌ریگرتووه، له ساڵانى رابردوو چه‌ندین حاڵه‌تى مه‌ترسیدار له دروستبوونى لافاو له قه‌ڵادزێ سه‌ریانهه‌ڵداوه، به‌تایبه‌تیش له ساڵانى 2013 و 2014، هۆكاره‌كانیش خراپی مه‌نهۆڵه‌كان و نه‌بوونى زێرابی پێویست و رێگه‌وبانه‌كانى ئه‌و شاره‌بووه به‌تایبه‌ت ده‌روازه‌ى قه‌ڵادزێ.