رێگرى لە بارهەڵگرەکان دەگرن

بە رێپێوان خێمەکەیان گواستەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

مامۆستایان و فەرمانبەرانى مانگرتووە، بە رێپێوان خێمەکەیان گواستنەوە، وەکخۆیان دەڵێن، رێگەیەکى نوێ دەگرن کە بارهەڵگرەکانى پێدا تێدەپەڕێت.

ئەو شوێنەى خێوەتەکەیان بۆ گواستنەوە دەکەوێتە نزیک عەربەت.

بە وتەى عادل حەسەن کە یەکێکە لە مامۆستا خۆپیشاندەرەکان، تانکەرەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی رێگای عەربەت بەکارناهێنن لەبەر رێگری مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی و لە رێگەی دارە رەشەوە هاتوچۆ دەکەن.

وتیشى،” خێوەتەکە دەگوێزینەوە بۆ ئەو رێگەیە، بۆ ئەوەی ئەو رێگایەی دیکەش بگرین و نەهێڵین تەنکەرى سووتەمەنى هاتوچۆ بکات”.

لە دوێنیوە، بەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى، لە عەربەت خێوەتیان هەڵداوە و رێگرى لە هاتوچۆى بارهەڵگر و تەنکەرەکانى سووتەمەنى دەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

خێمەیان هەڵدایەوە و بەریان بە تانکەرەکان گرت

خێمەیان هەڵدایەوە و بەریان بە تانکەرەکان گرت