سێ رۆژە رێگاکەی قەپاتە

ئەگەر بەتەمای سەفەری ئێرانی، روو لە مەرزی کێلێ مەکە

964+

شۆڕش قادری

ئەگەر بەتەمای سەفەری ئێرانی، روو لە مەرزی کێلێ مەکە، چونکە سێ رۆژە بەهۆی بەفرەوە رێگاکەی قەپات بووە و پێناچێت ئەمڕۆش بکرێتەوە.

عەباس عەزیز بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین بە 964ـی وت، “لە بەرەبەیانی رۆژی شەممەوە 22.2.2025 و بەهۆی بەفربارینەوە رێگای مەرزی کێلێ لەم دیو و لەدیوی رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە داخراوە و هاتوچۆی گەشتیاری و جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزەکە بەتەواوەتی پەکی کەوتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێناچێت ئەمڕۆش رێگاکە بکرێتەوە و ئەگەر بەفر نەبارێت، تا سبەی نیوەڕۆ تیمەکانی رێگاوبان رێگاکە پاک دەکەنەوە و هاتوچۆ کە مەرزکە ئاسایی دەبێتەوە.

پشتر عەباس عەزیز بە 964ـی وتبوو، ئەم چەند رۆژە زیاتر لە یەک مەتر بەفر لە سنووری مەرزی کێلێ لە دەڤەری راپەڕین باریوە.

مەرزى کێلێ، مەرزێکى نافەرمییە لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئێران، بە دیاریکراوى لە دیوى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە سنوورى قەزاى پشدەر و لە دیوى رۆژهەڵاتى کوردستانیشەوە نزیکترین شار لێیەوە سەردەشتە.

دوای دوو رۆژ رێگای مەرزی کێلێ کرایەوە

دوای دوو رۆژ رێگای مەرزی کێلێ کرایەوە

بەفر و بەستەڵەک شه‌ش ئۆتۆمبێلى لە مەرزی کێلێ وەرگەڕان...

بەفر و بەستەڵەک شه‌ش ئۆتۆمبێلى لە مەرزی کێلێ وەرگەڕاند