دیمه‌نى دوو ماده‌ى پاككره‌وه كه نهخۆخشخانهكه بڵاویكردووه‌ته‌وه.
نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى هه‌ولێر واده‌ڵێت
خانمان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه ماده‌كانى پاككه‌ره‌وه به تێكهڵكراوى به‌كارنه‌هێنن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى هه‌ولێر، ئاگادارى خانمان ده‌كاته‌وه نه‌ك هه‌ندێك ماده‌ى پاككه‌ره‌وه هه‌یه بهتێكهڵكراوى به‌كارى بهێنن، چونكه مه‌ترسیداره و گیان له‌ده‌ستدانى به‌دواوه‌یه.
ئه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه باسی ده‌كات قسه‌ى پزیشكێكیانه به‌ناوى د.سۆران ئه‌حمه‌د كه پزیشکی پسپۆڕی فریاکەوتنه و باس له‌وه ده‌كات كه تێکەڵکردنی مادەی پاککەرەوە دەبێتە هۆی دروستکردنی چەندین گازی مەترسیدار و بکوژی وەکو گازی کلۆرین، کلۆرۆفۆرم.
د. سۆران ده‌ڵێت “چەند رۆژێك پێش ئێستا ژنێکی بەڕێز بێ ئەوەی بزانێت دوو مادەی پاککەرەوەی تێکەڵ کردبوو بۆ پاککردنەوەی ماڵەوە، یەکسەر هەناسە و دڵی لەکار کەوت و هێنایانە لای ئێمە لە فریاکەوتن، بەڵام به داخەوە پاش هەوڵێکی زۆر نەتوانرا ژیانی رزگار بکرێت”.
روونیكردووه‌ته‌وه، ئەو گازانە زۆر بە خێرایی وا دەکەن رێڕەوی هەناسەدان به‌رتەسک بکەنەوە و سیەکان لە کار بخات.
رووداوى گیان له‌ده‌ستدانى خانمه‌كه كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر ئه‌م پزیشكه هه‌بووه، بۆیه ئاگادارى ته‌واوى خانمان ده‌كاته‌وه كه ئه‌م هەڵەیە دووباره نه‌كه‌نه‌وه، ماددەی پاککەرەوە بە هەستیارییەوە بە کاربهێنن و هەرگیز تێکەڵی یەکتریان نەکەن.