دیمەنی سلێمانی _ وێنە: 964
دەڵێن؛ داشکاندن دەکەن
لە سلێمانی 100 کۆمپانیا لە فێستیڤاڵی پێشوازی رەمەزان بەشداردەبن
964+
ئەحمەد مستەفا
لە سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە و بۆ ماوەی هەفتەیەک، 100 کۆمپانیا و براندی ناوخۆیی بەشداری دەکەن لە فێستیڤاڵی پێشوازی رەمەزان، کە لە گەڕاجی بەردەم فامیلی مۆڵی سلێمانی بەڕێوەدەبرێ.
کۆمپانیاکان، لە بواری خواردن و خواردنەوە کار دەکەن و کاری دەستیشی لێ دەبێت.
رۆژی 23.2.2025، رۆژیار سیروان، یەکێک لە رێکخەرانی فێستیڤاڵی پێشوازی رەمەزان بە 964ی وت، کۆمپانیاکان بۆ پاڵپشتیکردنی هاوڵاتیان نرخەکانیان بە داشکاندنەوە دادەنێن، دەرفەتێکە تا لە بازاڕێکی کراوەدا خێزانەکان پێویستیان بۆ رەمەزان دابین بکەن، وە ژمارەیەک لە دیاری و خەڵات دانراون.
ئەمڕۆ دووشەممە و کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەرۆ فێستیڤاڵەکە، لە گەراجی بەردەم دەرگای دووی فاملی مۆڵی سلێمانی دەکرێتەوە، بەڵام دواتر رۆژانە لە کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ تا 10:00ی شەو فێستیڤاڵەکە کراوە دەبێ و خێزانەکان دەتوانن بچن.