لەشکرى قەڵاى سور

ئۆڵتراسەکانى زاخۆ شێتانە عاشقى یانەکەیانن

964+

شڤان عەبدوڵا- زاخۆ

هەرچەندە پێنحشەممە یانەکەیان یارى هەیە، بەڵام لەئێستاوە ئۆڵتراسەکانى زاخۆ راهێنان لەسەر چەند دروشمێک دەکەن بۆ ئەوەى بەگڕوتینەوە هانى یانەکەیان بدەن.

ئەم لەشکەرێت کەلها سورن

زاخـــــــــــۆ زاخـــــــــــــۆ

کەلها سورە هێلا سورە

زاخـــــــــــۆ زاخـــــــــــــۆ

ئەو هاندەرانە لە ژورێکدا کۆبوونەتەوە و وێنەیەکى گیڤارا لەپشت سەریانەوە هەڵواسراوە و دەیانەوێت بە هەمان هەستى شۆڕشگێڕى هانى یانەکەیان بدەن.

هاندەرە سەرسەختەکانى یانەى زاخۆ چەند دروشم و هوتافێکیان نوسیوە و راهێنانى لەسەر دەکەن، دەیانەوێت وەک هەمیشە یاریگا بهەژێنن.

لە دروشمەکانیان ئەوە دەڵێنەوە، ئەم لەشکەرێت کەلها سورن، زاخۆ زاخۆ، کەلها سورە هێلا سورە، زاخۆ زاخۆ.

بڕیارە رۆژى پێنجشەممەى داهاتوو، لەسەر یاریگاى خۆیان لە شارى زاخۆ، یانەکە میواندارى گەرمە دەکات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هاندەرانى یانەى زاخۆ لە گۆڕانکارییەکانی یانەکەیان راز...

هاندەرانى یانەى زاخۆ لە گۆڕانکارییەکانی یانەکەیان رازی نین