دیمه‌نێكی سه‌ردانى لیژنه‌كانى ته‌ندروستى سۆران به‌یه‌كێك له ده‌رمانخانه‌كان ... ته‌ندروستى سۆران.
ته‌ندروستى سۆران وا دەڵێت
له‌مه‌ودوا ناو و ناونیشانى ئه‌و شوێنانه بڵاوده‌كاته‌وه كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن یاخود داده‌خرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى سۆران ئاگادارییه‌كى تووند ئاڕاسته‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى ئیداره‌كه‌ى ده‌كات كه سه‌ۆپێچی ده‌كه‌ن یاخود داده‌خرێن، پێیان ده‌ڵێت، ئه‌مجاره ناو و ناونیشانیان بڵاوده‌كاته‌وه.
ئاگادارییه‌كه‌ى ته‌ندروستى سۆران بۆ گشت سەنتەرەکانی پزیشکی و سەنتەرەکانی جوانکاری و دەرمانخانە و تاقیگه‌کان و نۆرینگە تایبەتەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، کەسانێک بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان دەقۆزنەوە بۆ دەستکەوتنی داهاتێکی زیاتر لەسەر حسابی تەندروستی هاوڵاتیان و کاری نایاسایی ئەنجام دەدەن، بۆیە بە رای گشتی رادەگەیێنێت لەمەودوا هەر شوێنێک لە لایەن لیژنەکانیان دابخرێت، ناو‌و ناونیشانیان بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئامانجى بڵاوكردنه‌وه‌ى ناو ناونیشانى ئه‌م شوێنانه‌ش هه‌روه‌ك ته‌ندروستى سۆران ده‌ڵێت، بۆ ئەوەیه هاوڵاتیان ئاگاداربن و ئەو شوێنە بۆ مەبەستی چارەسەر بەکارنەهێنن.