شقارتە
جاران باوک لە مەجلیسێکا دانیشتبا کوڕ نەیدەتوانی قاچ ڕابکێشێت
+964
ژووری هەواڵ
جاران باوک لە مەجلیسێکا دانیشتبا کوڕ نەیدەتوانی قاچ ڕابکێشێت
بەڵام ئێستا لە لایڤی تیک تۆک کوڕ چاڵێنجی سەیر سەیر بە باوکی دەکات و بۆ ئەکتیڤ بەکاری دێنێت
جاران تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەبوو بەڵام خەڵک کۆمەڵایەتی بوون
ئێستا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەن بەڵام خەڵک کۆمەڵایەتی نەماون
جاران عەیبە بوو خەڵک ژووری خەوتن ببینێت
بەڵام ئێستا لە سناپ رۆژانە پۆز بە ژووری خەوتنەوە لێدەدرێت
جاران خواردنی جۆراوجۆر لە ماڵەکان کەم بوو بەڵام خواردن چێژی هەبوو
ئێستا جۆرەکانی خواردن زۆر بوونە بەڵام چێژی خواردن کەم
جاران کارگەکان کەم بوون و ژینگەکان پاک بوون
ئێستا کارگەکان زۆر بوونە و ژینگەکانیش پیس
جاران بووک لە زەماوەند و پرسە و بۆنەکان دەدۆزرایەوە
ئێستا لە سناپ چات و کافێ و زانکۆکان
لەکۆتاییدا دەمەوێ بڵێم
چەرخی گەردوون بەردەوام لە سوڕانە
براوە ئەو کەسەیە کە فریو ناخوات بەم دەورانە