سێ لەو بیانییانەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیركران
ئاسیایین و بە قاچاغ هاتوون
شەش كەس لە سنووری سلێمانی دەستگیر كران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنوور دەستگیرکردنی شەش كەسی بیانییان راگەیاند، كە هەوڵیاندابوو لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە دزە بكەنە ناو هەرێمی كوردستان و عێراقەوە.
سەرچاوەكە لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، شەش كەس كە خەڵكی وڵاتانی ئاسیان، لەلایەن فەوجی 2ی لیوای 21ی هێزەكانی سنوور لە دوو چالاكیدا دەستگیر كران.
ئاماژە بەوەش دەكەن، ئەو كەسانە بە نایاسایی و قاچاغ هەوڵیانداوە سنووری پارێزگای سلێمانی ببڕن و دزەبكەنە ناو هەرێمی كوردستان و عێراقەوە
(6) دزەکاری نەتەوە ئاسیاییەکانی ڕاگەیاند کە هەوڵیان داوە بەشێوەیەکی نایاسایی لە سنوری سلێمانی سنوور ببڕن.
“رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە گیراوەتەبەر و كۆنووسی دەستگیركرانیان رێكخراوە و رادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەكرێن”، فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنوور وادەڵێن.
ئەم ماوەیە ئەو هەوڵانەی خەڵكی وڵاتانی بیانی بۆ هاتنە ناو كوردستان و عێراق زۆربووە، كە زیاتر بۆ كاركردن بەبێ ئیقامە و رێوشوێنی یاسایی دێنە كوردستان و عێراق، چەند جارێكیشە بە كۆمەڵ دەستگیر دەكرێن.
لە چەند رۆژی رابردوو بە هەمان شێوە كۆمەڵێكی دیكەی ئەو بیانییانە دەستگیر كران، هەروەها مانگی رابردووش ئاسایشی هەڵەبجەی تازە، 13 هاوڵاتى ئەفغانى و پاکستانى و فلیپینى دەستگیرکرد کە لە هەوڵدابوون بە شێوەیەکى نایاسایى بەرەو خوارووى عێراق بڕۆن.
28 كەسی قاچاغ لە سنووری سلێمانی دەستگیركران
سنوور
هێزێکی پاسەوانی سنوور دەچنە پێنجوێن
"سنوورەکان لەگەڵ ئێران توندوتۆڵ کراون بە هاوکاری لەگەڵ پێشمەرگە و ئاسایش"
دۆخەکە شلۆقە
پاسەوانی سنوور دانیشتوانى گوندێک ئاگادار دەکاتەوە؛ لە سنووری ئێران نزیک نەبنەوە
"ویستراوە ئەمدیوی هەرێمی کوردستان بکرێت"
15 کیلۆ زێڕی قاچاخ لە سنوورەکانی نێوان هەڵەبجە و پاوە دەستی بەسەرداگیراوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق و شانەی ئەمنی: