دەنگی فڕۆکە و موشەک بەئاسمانەوە دەبیسرێت
لە سلێمانی چەند گەڕەکێک بێ کارەبان؛ “هاوکارمان بن تا دۆخەکە تێدەپەڕێنین”
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە سلێمانی چەند گەڕەکێک بێ کارەبان و کارەبای شارەکەش داوا لە هاوڵاتیان دەکات، هاوکاریان بن تا دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەوردی چاودێری سیستمی کۆنتڕۆڵی کارەبا دەکەین، بەشیوەیەک ئەوبڕە کارەبایە بەردەستە بەدادپەروەری دابەش بکرێت و تۆڕی کارەباش لە کێشەکە بپارێزرێت.
کارەبای سلێمانی داوایشی لە هاوڵاتیان کرد تا ئەم بارودۆخە تێدەپەڕێنن، هاوکاریان بن لە کەم بەکارهێنانی کارەبا بۆ ئەوەی ماڵێک زیاتر کارەبا وەربگرێت.
پەیامنێری 964 چووەتەسەر شاخی گۆیژە و دیمەنی بێ کارەبایی چەند گەڕەکێکی تۆمارکردووە، لەو کاتەدا دەنگێکی بەهێز لە ئاسمان دەبیسرێت کە لە دەنگی فڕۆکە و موشەک دەچێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری