خەڵكی ئاسیان

28 كەسی قاچاغ لە سنووری سلێمانی دەستگیركران

ئەرسەلان عەبدوڵا

ھێزەكانی پاسەوانی سنوور، دەستگیرکردنی 28 كەسیان راگەیاند، كە بە قاچاغ و نایاسایی لە رێگەی سنووری پارێزگای سلێمانییەوە دزەیان كردووەتە ناو خاكی هەرێمەوە.

هێزەكانی پاسەوانی سنوور ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.2.2025 لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكرد، 28 كەسیان دەستگیر كردووە، كە خەڵكی وڵاتانی ئاسیان و ھەوڵیان دابوو بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنوورە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی سنوور ببەزێنن.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، “پەڕاوی لێكۆڵێنەوە ئامادەکراوە و رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر ئەو دەستگیركراوانە دەگیرێتەبەر”.

سەرچاوەكە ئەوەیان رووننەكردووەتەوە ئەوانەی دەستگیركراون، خەڵكی كامە وڵاتانی ئاسیان، بەڵام گومان دەكرێت خەڵكی ئەو وڵاتانەبن، كە هاوڵاتیانیان بۆ كاركردن دێنە هەرێمی كوردستان.