هێزێکی پاسەوانی سنوور دەچنە پێنجوێن
“سنوورەکان لەگەڵ ئێران توندوتۆڵ کراون بە هاوکاری لەگەڵ پێشمەرگە و ئاسایش”
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق فەریق محەمەد سەکر ئەمڕۆ شەممە بە میدیای فەرمیی عێراقی وتووە، ناوچە سنوورییەکانی عێراق لەگەڵ ئێران کە 1493 کیلۆمەترە و سنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجەش دەگرێتەوە، پارێزراوە و هیچ جۆرە دزەکردن و هەڕەشەیەکی بۆ لایەنی ئێرانی لەسەر نییە.
وتیشی، بە هاوکاری پێشمەرگە و ئاسایش سنوورەکان پارێزراون و رووداوەکانی ئەم دواییە پێشانی دا کە پاراستنی سنوورەکان تۆکمەتر کراوە.
فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە باس لە دزەکردن لە سنووری عێراقەوە بۆ ناو ئێران دەکرێت و لەمبارەشەوە وتی، هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوام لە نێوان فەرماندەیی سنووری عێراق و لایەنی ئێرانی هەیە، هەروەها سنوور لە پارێزگاکانی دیالە، واست، میسان و بەسڕە جێگیرە و هاوکارییەکی باش هەیە.
هاوكات ڤیدیۆیهك دهست 964 كهوتووه، كه دهردهكهوێت هێزێكی پاسهوانی سنووری عێراق بهرهو سنووری پێنجوێن بهڕێكهوتوون، كه پێدهچێت لهوێ جێگیر بكرێن و ئهركی پاراستنی سنوورهكه بگرنه ئهستۆ.
سوپای پاسدارانی ئێرانی هۆشداری توندی بە هەرێمی کوردستان داوە، کە رێگە نەدات هیچ چەکدارێکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران یان هەر گرووپێک بیانەوێت لە سنوورەکانی کوردستانەوە دزەی ناو رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکەن، پێدەچێت هەمان هۆشدارییش بۆ هێزەکانی عێراقیش چووبێت.