بۆردومانە یان هێرشی درۆن
دوو دەنگی بەهێز لە ناحیەی شیلادزێ بیسترا
964+
هێڤی دێوالی
پەیامنێری 964 زانیاریی ئەوەی گەیاند، ئەم ئێوارەیە دووجار دەنگی بەهێزی بۆردومان لە ناحیەی شیلادزێ بیسترا.
ئاماژەی بەوەش دا، لەگەڵ چەند هاوڵاتییەكی ناحییەكە قسەی كردووە و ئەوان دەڵێن، دەنگەكان زۆر بەهێز بوون، بە دەنگی بۆردومان یان هێرشی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان “درۆن” دەچێت.
هاوڵاتییەكی سەنتەری ناحیەی شیلادزێ بە 964ی وت، دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانمان لەگەڵ دەنگەكان لەرینەوە و كەمجار دەنگی لەو جۆرە بەهێزیان بیستووە.
نوێكرایەوە – 7:33
لە سەنتەری ناحیەی شێلادزێ ئەم ئێوارەیە دووجار دەنگێکی بەهێز بیسترا، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری قەزای ئامێدی دەڵێت، ئەو دەنگە بەهێزە بۆردومان بووە و شەڕ لە نێوان توركیا و پە*کە*کە بەردەوامە.
جوتیار رێکانی، یەکێکە لە دانیشتووی ناحیەی شێلادزێ بە 964ـی وت، لە ژوورەوە دانیشتبووین دووجار گوێمان لە دەنگێکی زۆر بەرز بوو، دەرگا و پەنجەرەکەمان لەگەڵ دەنگەکە لەرینەوە، تا ئێستاش نازانین ئەو دەنگە بەهێزە لە کوێوە هاتووە.
حەسەن نێروەیی، دانیشتوویەکی دیکەی ناحیەی شێلادزێیە و بە 964ـی وت، دووجار گوێمان لە دەنگێکی بەهێز بوو لە چیای کۆرەژار بەرامبەر ناحیەی شیلادزێ، دوو جار لەلایەن فڕۆکەوە بۆردومان کرا، بەڵام ئەمە یەکەمجارە دەنگێکی وا بەهێز ببیستین.
وتیشی، “دانیشتووانی کۆمەڵگەی سێری لە ترسی ئەو دەنگە بەهێزە لە ماڵەکانیان دەرکەوتنە دەرەوە”.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری قەزای ئامێدی بۆ 964ـی پشتڕاستکردەوە، نزیکەی کاتژمێر 6:50 خولەک لە ناحیەی شیلادزێ دوو دەنگی بەهێز بیستراوە و دەنگەکان بۆردومانی شاخەکانی بەرامبەر ناحیەکە بووە ، لە کاتی بەفر و بارانبارینیشدا شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا زیاتر دەبێت و ئێستا بە بەردەوامی لە دەوروبەری ناحیەکانی شیلادزێ و دێرەلوک شەڕەتەقە هەیە.
ناحیەی شێلادزێ دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
پاسەوانی سنوور لە شیلادزێ سەنگەر لێ دەدەن و ئاڵای عێراقی لێ هەڵدەدەن
بۆردومان
"لایەنە ئەمنییەكان لە دۆخەكە ئاگادارن"
درۆن بە ئاسمانی ناحیەی خەلەكاندا دەسوڕێنەوە
سلێمانی
مەترسی گرانبوونی نرخی غاز لە ئارادایە
ئاشتییهكی سارد له نێوان توركیا و پهكهكه
شهڕ و تهقه و بۆردومان و هێرش نهماوه بهڵام چەقۆ لهیهكدى دهسوون
دووره له راستییهوه
فڕۆکەخانەی بەغدا لابردنی وێنهی ئهبومههدی موههندیس رهتدهكاتهوه
تەنیا 40 دەقە بەردەوام بووە