"180 منداڵ لە هێرشی سەر ئێران کوژراون"

یونسێف: کوشتنی منداڵ دڕندەیی جەنگ نیشان دەدات

964+

ئەحمەد مستەفا

سندوقی هاریکاریی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان “یونسێف” دەڵێ، لەو هێرشانەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەنجامیانداوە نزیکەی 180 کوژراون.

لە راگەیەندراوێکدا یونیسێف لەبارەی نیگەرانییەکان لەسەر دۆخی منداڵان، لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران دەڵێ، یونیسێف بە قووڵی نیگەرانە لە کاریگەرییە کوشندەکانی بەردەوامی پێکدادانە سەربازییەکان لەسەر منداڵان لە ئێران.

راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن نزیکەی 180 منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆری دیكه‌ش برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوەکە، 168 لەو منداڵانەی لە ئێران گیانیان کوژراون، تەمەنیان لە نێوان 7 بۆ 12 ساڵدایە و، لە 28ی شوباتدا لە کاتی وانەخوێندندا لە قوتابخانەی بنه‌ڕه‌تی کچان لە شاری میناب لە باشووری وڵات، بەهۆی بۆردومانەوە کوژراون.

هەروەک، لە قوتابخانەکانی پێنج ناوچەی جیاوازی دیکەی ئێراندا کە هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیلیان تێدا بەردەوامە، 12 منداڵی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

هه‌ر لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە كراوه‌ کە کوژشتنی منداڵان، دڕندەیی جەنگ و ئەو توندوتیژییە نیشان دەدات کە دژی منداڵان ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بۆ چەندین نەوە کاریگەری لەسەر خێزانەکان بەجێ دەهێڵێت.

"هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بەحرەین قبوڵکراو نییە و بێ وەڵام نامێنێتەوە"