رەوشی سەقای کوردستان و عێراق
بارانبارین دەستپێدەکات و سبەیش بەردەوام دەبێت
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 14.3.2026 ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم بە نمەباران دەستپێدەکات پاشان لە دوای نیوەڕۆدا زیاتر دەبێت و سبەیش بەردەوامی دەبێت .
کەشناسی بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما دوو سێ پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ، هەروەها بارانبارین لە دوای نیوەڕۆ زیاتر دەبێت و سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.
دەستەی کەشناسیی عێراقیش لای خۆیەوە بڵاویکردەوە، لە چەند ناوچەیەکی عێراق باران دەبارێت، بەڵام کەشێکی بەهاری دەبێت و وردەتۆزیشی لەگەڵ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان:
هەولێر 18 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 17پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی