لۆگۆی مادەی 140.
"وه‌رن مامه‌ڵه‌ى قه‌ربووكردنه‌وه‌تان ته‌واو بكه‌ن"
نووسینگه‌ى ماده‌ى 140 له كه‌ركوک 1000 خێزان ئاگادار ده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نووسینگه‌ى كه‌ركوكى ماده‌ى 140 ئاگادارى بڵاوكردووه‌ته‌وه، داواى له هه‌زار خێزان كردووه سه‌ردانى نووسینگه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان ته‌واو بكرێت.
له‌گه‌ڵ ئاگادارییه‌كه، لیستى ناوى هه‌ر هه‌زار خێزانه‌كه‌شی بڵاوكردووه.
پێشتر، كاكه‌ڕه‌ش سدیق به‌رپرسی نووسینگه‌كه له كه‌ركوك به 964 ـى وتبوو، زۆربه‌ى خێزانه ئاواره‌كان له‌وانه‌ن كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركوك و مامه‌ڵه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان كردووه، به‌ڵام مامه‌ڵه‌كانیان كه‌موكوڕى تێدایه.
ئه‌مساڵ تا ئێستا ته‌نیا یه‌كجار لیستى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئاواره‌كان له‌لایه‌ن ئه‌م نووسینگه‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌ویش 93 خێزان بووه، له ماوه‌ى ساڵى رابردووش‌دا، نزیكه‌ى 20 جار له رێگه‌ى لیستى جیاوازه‌وه خێزانه‌كان قه‌ره‌بووكراونه‌ته‌وه، كه بۆ هه‌ر خێزانێک بڕى 10 ملیۆن دینار دیاریكراوه.
