دوای زیاتر لە 21 ساڵ لە بێسەروشوێن
سەیفوڵا لەگەڵ خێزان و منداڵەکەی لە ئەفریقیا گەڕانەوە
964+
محەمەد عەلی –
هاوڵاتییه‌كی ئیداره‌ى راپه‌ڕین دواى زیاتر له 21 ساڵ بێسه‌روشوێنبوون له ئه‌فریقا دۆزرایه‌وه و ئه‌مڕۆش گه‌یشته‌وه زێده‌كه‌ى له ناحیه‌ى سه‌روچاوه.
هاوڵاتییه‌كه ناوى سەیفوڵا حوسێنه له‌ساڵى 1996 ـه‌وه كوردستانى به‌جێهیچشتووه، چیرۆكى ئه‌م چه‌ندساڵه‌ى بیچسه‌روشوێنبوونى له 964 باس ده‌كات.
ئه‌ك كه ئێستا له خێزانێكی ئه‌فریقی و منداڵەکەی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ده‌ڵێت ” له‌ساڵى 1996 له ئێرانه‌وه چوومه‌ته ئیمارات به‌و مه‌به‌سته‌ى له‌وێ نیشته‌جێ ببم به‌ڵام له‌گه‌ڵ 35 كوردى دیكه، ره‌وانه‌ى ئه‌فریقیایان كردووین”.
ماوه‌ى 17 ساڵ له ئه‌فریقیا زیندانى كراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا خۆی بینیویه‌تى شه‌ش كه‌س له‌زیندانه‌كه له برسان مردوون و چه‌ند كه‌سێكیشیان شێت بووه.
هۆكارى زیندانیكردنه‌كه‌ى بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌وكاتى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه له‌و ساڵه‌دا به‌چڕى له ئفریقیا كوردیان ده‌ستگیر كردووه و ده‌شڵێت، چه‌ندین نامه‌ى بۆ كه‌سوكارى ناردووه‌ته‌وه به‌ڵام پێیان نه‌گه‌یشتووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن