وێنەی داڵە مردووەکەی دەڤەری بارزان.. داڵە هەڵفڕیوەکەش هەمان جۆری داڵەکەی بارزانە لە شاخی بەمۆ سۆران ئەحمەد وێنەی گرتووە.
زانیاری نوێ له‌لایه‌ن توێژه‌رێكی زانكۆوه
“ئەو جۆرە هه‌ڵۆیه‌ى لە دەڤەری بارزان بە مردوویی دۆزراوه له جیهاندا ژماره‌یان كه‌مه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
توێژه‌رێكی زانكۆ له هه‌رێمی كوردستان زانیاری نوێ له‌باره‌ى ئه‌و هه‌ڵۆیه ئاشكرا ده‌كات، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ رێوییه‌كدا به مردوویی له سنوورى ناحیه‌ى شێروان مه‌زنى ئیداره‌ى سۆران دۆزرایه‌وه، یه‌كێك له‌و زانیاریانه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جۆره باڵنده‌یه له سه‌ر ئاستى جیهان ژماره‌یان كه‌مه و به‌ره‌و له‌ناچوون ده‌چێت.
سۆران حه‌مه‌عه‌لى ئه‌حمه‌د، زینده‌وه‌رزان و توێژه‌ر له زانكۆى سلێمانى، له په‌یجی فه‌یسبووكه‌كه‌ى زانیارییه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و سه‌ره‌تا له باره‌ى هۆكارى مردنه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت، روون نیە ئایا لەکاتی هێرش بووە بۆ سەر رێویەکە یان رێویەکەی بەزیندووی راوکردبێ و بردبێتیە ئاسمان پاشان بەربووبێتنەوە چونکە شێوازی راوکردنی ئەم باڵندە وایە نێچیری زیندوو دەباتە ئاسمان، یان لە زەویدا لەگەڵ رێویەکە شەڕیان کردبێت.
له‌باره‌ى هه‌ڵۆ (داڵ)ەکەش ئه‌وه ده‌خاته‌روو كه هەرچەندە زۆر گەورە دیارە، بەڵام هێشتا داڵێکی پێنەگەشتوە و گەنجە.
ناوه کوردییه‌كه‌ی بریتیه له داڵی سمێڵدار، ئێسقان خۆر، پیرۆزە
ناوی ئینگلیزی و زانستی : bearded vulture (Gypaetus barbatus
ئەم جۆرە بە داڵی سمێڵدار ناسراوە بەو پێیەی پێگەشتوەکانیان پەڕ لەسەر دەموچاویان هەیە کە بەشێوەی سمێڵ دەرەکەوێت.
سەر بە گروپی سیسارکە کە رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پاکكردنەوەی سروشت لە لاشەی مردوو.
کێشی لەش و درێژی باڵیان:
داڵێکی گەورەیە، درێژی لەشی 94 تاوه‌كو 125 سانتیمه‌تر دەبێت، درێژی کرانەوەی باڵەکانی 231 تاوه‌كو 283 سانتیمه‌تر دەبێت و کێش لەشیشی لەنێوان 4.5 تاوه‌كو حه‌وت کیلۆگرامە.
تەمەن:
به‌شێوه سروشتیه‌كه‌ى ئه‌م جۆره داڵه نزیکه‌ی 20 ساڵێک دەژین، لە باخچەی ئاژەڵان و شوێنی تایبەتدا تاوه‌كو زیاتر لە 45 ساڵ ژیانكردنى، تۆمارکراوە.
خواردن:
ئەم جۆرە داڵە گۆشتخۆرە، بەڵام خواردنەکەی جیاوازە بەجۆرێک خواردنی سەرەکی لەسەر ئێسقانە، هەروەها کیسەڵ و چەند باڵندە و شیردەرێک دەبنە سەرچاوەی خۆراک بۆ ئەم باڵندەیە.
گه‌دەی ئەم باڵندەیە ترشییەکی زۆری هەیە کە لە ماوەی 24 كاتژمێردا ئەو ئێسقانانەی قوتیداون دەتوانیت هەزمی بکات. زیاتر سوود لە مۆخی ئێسک وەرەگرێت کە چەوری زۆرە و لە رووی بەهای خۆراکییەوە دەوڵەمەندە.
ئەو ئێسکانەی کە گەورەن و بۆی قوتنادرێت هەڵی دەگرێت تا بەرزی 50 بۆ 150 مەتر پاشان بەریدەداتەوە بۆ ئەوەی بشکێت، چەنجارێك ئه‌مه دوبارە دەکاتەوە لە حاڵەتێکدا کە نەشکێت، هەمان رێگەش بەکاردەهێنێت بۆ کوشتنی کیسەڵ و باڵندەو کەروێشک و ئاژەڵی دیكه.
کاتێک ئاژەڵێک دەمرێت یان گۆشتخۆرەکان ڕاوی دەکەن، ئەم باڵندەیە چاوەڕێ دەکات تاوه‌كو گۆشتەکەی شی دەبێتەوە و جۆری سیسارکەکانی دیكه دەیخۆن، کاتێک ئێسکەکە دەمێنێتەوە ئەمان دەست دەکەن بە خواردنی بەم جۆرەش تووشی بەربەرەکانی نابنەوە لەگەڵ ئەو باڵندە و ئاژەڵانەی لەسەر لاشەی مردوو دەژین یان دەیخۆن.
ئەم باڵندە، هەندێك جار هێرش دەکاتە سەر شیردەرە گەورەکان، تەنانەت بزنی کێویش لەو کاتانەی کە لە قەراغی شاخێکی بەرزدان و بە باڵ لێیان دەدات بۆ ئەوەی سەریان لێبشێوێنێ و بکەونە خوارەوە.
بەپێی لیستی سووری نێودەڵەتی كه به IUCN ئه‌م جۆه داڵه مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و ژمارەیان کەمبوەتەوە.