داوا دەکەن بەپێی یاسای خانەنشینی هەرێم مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت
ئەفسەرانی خانەنشینی پێشمەرگە گردبوونەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
خانەنشینانی پێشمەرگە گردبوونەوە و داوا دەکەن کار بە یاسای خانەنشینی هەرێمی ساڵی 2007، مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
عەدنان حەبیب، ئەفسەری خانەنشینی پێشمەرگە بە 964ـی وت، ئەوان هاتوونەتە بەردەم بانکی خانەنشینی پێشمەرگە و گردبوونەتەوە، بۆ ئەوەی بە پێی یاسای خانەنشینی ساڵی 2007ـی هەرێم مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت نەک یاسای عێراقی.
وتیشی، گەر بە یاسای ساڵی 2014ـی عێراق خانەنشین بکرێین بەشێکی زۆر لە موچەکانمان دەبڕدرێت و زەرەرمەند دەبین، بەهۆی ئەوەی تەنیا موچە بنەڕەتییەکەمان بۆ هەژمار دەکرێت و هیچ دەرماڵەیەکی لەگەڵدا نابێت، موچەی بنەڕەتی پێشمەرگەش لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە عێراق زۆر کەمە و هیچ شتێکی وا لە موچەکانمان نامێنێتەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر