لە هەرمۆتە بەخاکدەسپێردرێت

ئەبو سەنا گەیشتەوە سلێمانی و بەڕێدەکرێت بۆ کۆیە

دیلان محەمەد جەزا

بەیاینی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەرمی سڵێوە گۆرگیس ناسروا بە ئەبو سەنا گەیشتەوە شاری سلێمانی و بەڕێدەکرێت بەرەو قەزای کۆیە.

عیماد یوسف برازای ئەبو سەنا بە 964ـی وت، رۆژی 15.2.2025 لە وڵاتی بەریتانیا کۆچی دوایی کردووە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی فرۆکەخانەی سلێمانیەوە تەرمەکەی هێنراوەتەوە بۆ شاری سلێمانی.

باسی لەوەکرد، کەمێکی دیکە تەرمەکەی بەڕێدەکرێت بۆ کۆیە و لە هەرمۆتە بە خاک دەسپێردرێت

پێداچوونەوە: توانا نەقی