کاریگەری دەبێ

کانیاوە وەرزییەکانی پارکی هەواری شار بووژانەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

ژمارەیەک لە کانیاوە ئاوییەکانی پارکی هەواری شار لە سلێمانی بوژراونەتەوە، ئیدارەی پارکەکە دەڵی، کاریگەری دەبێت لەسەر رێژەی ئاو لەناو پارکەکە.

پاركی هەواری شار، لەسەر رووبەری چوار هەزار و 400 دۆنم زەوی دروست كراوە، دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای شاری سلێمانی، جگە لەوەی رووبەرێکی زۆری پارکەکە سەوزاییە، ناوچەکە بەرز و نزمی زۆری تێدایە و خاوەن چەندین سەرچاوەی ئاوی وەرزییە.

ئیدارەی پارکی هەواری شار ئەمڕۆ چوارشەممە 19.2.2025 لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، سەر لە نوێ سەرجەم سەرچاوە ئاوییەکانی ناو پارکی هەواری شار بوژاونەتەوە، وە ئەوەش کاریگەی دەبێ لەسەر زیادبوونی رێژەی ئاو لە ناو پارکەکە.

پارکەکە سەرەڕای ئەوەی بە دووەم گەورەترین پارک دادەنرێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زیاتر لە 3000 جۆر نەمام و گوڵی تێدا چێندراوە، سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی بە سیستەمی ئەلیكترۆنی رێكخراون.

دیمەنی کانیاوە ئاوییەکان: