ئه‌مڕۆ رۆژى زمانى دایكه
له سلێمانى هانى هاوڵاتیان ده‌درێت زیاتر وشه‌ى پاراوى كوردی بۆ زمانه‌كه‌یان به‌كاربهێنن
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
له سلێمانى، خوێندكارانى كۆلیژى زمان هانى هاوڵاتیان ده‌ده‌ن له ژیانى رۆژانه‌یاندا زیاتر وشه‌ى پاراوى كوردى بۆ زمانه‌كه‌یان به‌كاربهێنن، چونكه ئه‌مه هۆكاره بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندى زمانه‌كه‌یان.
ئه‌مڕۆ رۆژى زمانى دایكه، خوێندكارانى ئه‌م كۆلیژه‌ش له زانكۆى سلێمانى چالاكی جۆراوجۆریان ئه‌نجام دا‌و، ژیلا سواره یه‌كێك له خوێندكاره‌كانه به 964ـى وت، هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر به‌كارهێنانى وشه كوردییه پاراوه‌كان له‌زمانى كوردیدا ده‌كه‌مه‌وه و به‌پێویستیشی ده‌زانێت هاوڵاتیان وه‌كو ئه‌و بكه‌ن.
هۆنیا دلێریش ده‌ڵێت، له‌وه‌ته‌ى له كۆلیژى زمانه زیاتر ده‌خوێنێته‌وه و وشه‌ى كوردی زیاتریش به‌كار ده‌هێنێت.
وتیشی “پێویسته له ژیانى رۆژنه‌ماندا له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانى هه‌ر وشه‌یه‌كی بیانى وشه كوردییه‌كه‌ش به‌كار بهێندرێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
