ژینگه‌پارێزى بارزان له مردنه‌كه‌یان ده‌پێچێته‌وه
له شێروان مه‌زن هەڵۆیەکی زێڕین و رێوییەک بە مردوویی دۆزرانەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ڵۆیه‌ك به مردوویی له ده‌ستى پیاوێكدا دایه و وه‌ك باسی ده‌كات به‌رێكه‌وت له‌ناو ته‌ڕاشی دارێكدا دۆزیویه‌تییه‌وه.
964 گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ى بۆ به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان نارد كه چاودێری بارودۆخى ژینگه‌یی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، پشتڕاستیان كرده‌وه كه هه‌ڵۆیه‌كه له جۆرى (زێڕین)ه‌و به مردوویی دۆزراوه‌ته‌وه.
وه‌ك ئه‌و پیاوه‌ى له ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م هه‌ڵۆیه رێوییه‌كى راوكردووه و له‌ئه‌نجامى به‌ربه‌ره‌كانێی له‌گه‌ڵ رێوییه‌كه‌دا هه‌ردووكیان مردوون.
ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆشیارى و راگه‌یاندنى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێز به 964ـى وت، ئەو جۆرە هەڵۆیە یه‌كێكه له به‌هێزترین جۆرى هه‌ڵۆكان و توانای هەڵگرتنی بزنە کێوی هەیە.
وتیشی “به‌قسه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى له ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت، رێوی و هه‌ڵۆكه هه‌ردووكیان مردوون، به‌ڵام ئێمه تیمێك ده‌نێرین بۆ شوێنه‌كه و به‌دواداچوون له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بە ئەگەری زۆرەوە هه‌ڵۆكه راو نەکراوه، چونكه راوکردنی هەڵۆ هیچ ئەگەرێکی نییە و كارێكی قوڕسه، خۆ ئه‌گه‌ریش راوكرابێت ئه‌وا سزاى راوچیه‌كه زۆر قوڕس ده‌بێت.