لە کاتی گەیاندنی نەخۆشێک بە فریاکەوتنی زاخۆ

ئەمبۆڵانسێک تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

کەمێک پێش ئێستا لەکاتی گەیاندنی نەخوشێک بۆ فریاکەوتنی زاخۆ ئەمبۆلانسێک لەگەڵ پیکابێک پێکیاندادا و تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون.

نزیک کاتژمێر 11:00ـی ئەمشەو سێشەممە، لەسەر رێگای قەزای باتیفا بۆ ئیدارەی زاخۆ ئەمبۆڵانسێک لە ناحیەی کانی ماسی لەکاتی گەیاندنی نەخوشێک بۆ فریاکەوتنی زاخۆ لەگەڵ پیکابێک پێکیاندادا و تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو.

ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندرووستی زاخۆ بە 964ـی وت، “رووداوەکە لەسەر رێگەی قەزای باتیفا – زاخۆ روویداوە، ئەمبوڵانسێک کە نەخۆشیکی گواستووەتەوە، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پیکاب بەیەکیانداداوە.

وتیشی، دوای رووداوەکە شوفێرێکی تەکسی نەخوشەکەی بە ئۆتۆمبێلی خۆی گەیاندووەتە فریاکەوتنی زاخۆ و ئێستا لەژێرچاودێری پزیشکیدایە، سەرنشینەکانی تریش سەلامەتن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئەمبوڵانسێک تووشى رووداوى هاتووچۆ بوو

ئەمبوڵانسێک تووشى رووداوى هاتووچۆ بوو