لە پێنجوێن

دوو رۆژە مێردمنداڵێک ونبووە و کەسوکارەکەی سۆراغی دەکەن

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

لاوی مێردمنداڵێکی تەمەن 14ساڵە، دوو رۆژ لەمەوبەر دەمە و ئێوارە بە ماتۆڕەکەی چوەتە دەرەوە، بەڵام تا ئەمڕۆ نەگەڕاوەتەوە و کەسوکارەکەشی کەوتوونەتە سۆراغی و نازانن هەواڵی چییە.

نەژاد سیاگوێزی، باوکی لاوییە ئەو بە 964ـی وت، کوڕەکەی وازی لە خوێندن هێناوە و لەگەڵ خۆیدا کاری جوتیاری کردووە و هیچ کێشەیەکیشی نەبووە.

باسی لەوەشکرد، لە هیچ کاتێکی ژیانیان کێشەیان نەبووە و ئاسایی ژیانیان بەڕێ کردووە.

باوکی لاوی سکاڵاشی تۆمار نەکردووە، چونکە بە وتەی ئەو، جارێکی دیکەش هەوڵی داوە ماڵ جێبهێڵێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوای پێنج رۆژ لە ونبوونی، گەنجەکەی ئاکرێ دۆزرایەوە

دوای پێنج رۆژ لە ونبوونی، گەنجەکەی ئاکرێ دۆزرایەوە