کەسێک لە سلێمانی
نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلاری بردووە و رایکردووە
964+
جەزا دیلان محەمەد – سلێمانی
مامەڵەکارێکی بازاڕی دراوی سلێمانی کەلە هەمانکاتدا ئیشی ئالوگۆڕ و کڕینی سووتەمەنێشی کردووە نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلاری خەڵکی بردووە و کەس نازانێ لە کوێیە.
ئێستا ئەو کۆگایەی کە سووتەمانیەکانی تیادا دانابوو لەلایەن پۆلیس و بە بڕیاری دادوەر دەستی بەسەردا گیراوە.
یەکێک لەو کەسانەی کە سووتەمەنی بەو کەسە راکردووە داوە بە 964ـی وت، لەگەڵ برایەکیدا گازیان بە تانکەر فرۆشتووە بەو کەسە و بایی 38 دەفتەر دۆلاریان لایەتی هی خەڵکی دیکەشی بردووە و دیار نەماوە.
964 چەندجارێک پەیوەندی بە پۆلیسی سلێمانییەوە کرد لەسەر چارەنوسی ئەو کەسە بەڵام وەلامیان دایەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی