پارێزگاری کەرکوک:
ئه‌و سه‌ربازانه‌ى لە گوندى شه‌ناغه په‌لامارى جوتیارانى كوردیان دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون
شۆڕش قادری
پارێزگاری کەرکوک دەڵێت، ئه‌و سه‌ربازانه‌ى ئه‌مڕۆ له گوندى شه‌ناغه په‌لامارى جوتیارانى كوردیان دا، ده‌ستبه‌سه‌ركراون و داواش لە خەڵک و لایەنەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن.
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە روونکردنەوەیەکدا کە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، “له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى زه‌ویوزار، به‌ر له دوو هه‌فته بڕیارمان دا گرێبه‌ست بكرێت بۆ هه‌موو زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانى سنوورى تۆپزاوا و یایچى و تركه‌ڵان، كه ماوه‌ى حه‌وت ساڵ كێشه‌یان هه‌بوو، بۆیه له سنوورى سه‌رگه‌ڕانیش هه‌نگاومان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ناوه”.
“ئه‌و سه‌ربازانه‌ى ئه‌مڕۆ له گوندى شه‌ناغه په‌لامارى جوتیارانى كوردیان دا، ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێكهێنرا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان ئاراسته‌كرد بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌و سنووره‌دا”، رێبوار تەها وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیاریانداوە به ناردنى لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تى بریكارى وه‌زیرى داد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخه‌كه، سبه‌ینێش له دیوانى پارێزگا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تیان له‌گه‌ڵیاندا ده‌بێت.
دوێنێ یەکشەممە 16.2.2025 جوتیارانى کوردى چەند گوندێکی سنوورى ناحیەى سەرگەڕان، دژى سوپاى عێراق گردبوونەوە و بە قسەی خۆیان دەیانەوێت ئەو ئابڵوقەیە بشکێنن کە سوپا خستوویەتییە سەریان و رێگرى دەکەن لە جوتیاران بۆ ئەوەى زەوییەکانیان بکێڵن، ئەمڕۆش گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان جوتیاران و سوپای عێراق دروست بوو، سەربازانی عێراق پەلاماری چەند جوتیارێکیان دا و بێ‌ڕێزیان پێکردن.